لەقەیرانی بەرمیلە نەوتەوە بۆ قەیرانی بەرمیلە ئاو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەقەیرانی بەرمیلە نەوتەوە بۆ قەیرانی بەرمیلە ئاو

هەرچەندە ماوەی ٣٠ساڵە حوکومەت نەیتوانیوە کێشەی دابین کردنی نەوت بۆ هاوڵاتیان چارەسەر بکات. بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندابێت ..
هێشتا حوکومەت بۆ دابین کردنی نەوتی ماڵان لە قۆناغی بەرەی کوردستانیدایە . بەڵام بۆ فرۆشتنی ـلەبەرژەوەندی گیرفانی خۆیان ـمونافەسەی ئۆپێک دەکەن ..
هاوڵاتیان هێندەیان بەرمیلە نەوتە خاڵیەکانیان ڕیز کردو نەوت هەرنەهات ئیتر ئێستا لەگەڵ دۆخە کەدا ڕاهاتوون ..
هەرچەندە ئێستا نەگەیشتوینەتە هاوین .بەڵام بەرپرسانی هەرێم دەڵێن دەست بە ئاوە وە بگرن .بۆیە هەموو ئاماژەکان بۆئەوەن ئەم ساڵ لە قەیرانی بەرمیلە نەوتەوە بگۆڕێت بۆ قەیرانی بەرمیلێک ئاوو.
بەجۆرێک هاوڵاتیان بڵێن بەرمیلێک ئاومان پێ بدەن نەوتەکە بۆخۆتان..
ئەوەی جێگای تێبینیشە....کێشەی کەم ئاوی زیاتر لە پارێزگای سلێمانی قسەو باسی لەسەرە .لەکاتێکدا دووگەورە بەنداو لە و پارێزگایەشدایە..ئیتر جارێکی تر پرسیارێک و هەزار وەڵام .

 

هه‌واڵی گرنگ