له‌باره‌ی دار بڕینی دارستانه‌كانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌نوسراوی فه‌رمی داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لیكۆلینه‌وه پێبهێنێت.
ئەمرۆ فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بەنوسراوێكی فه‌رمی داوای لێكۆڵینەوە وبەدواداچوون لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد لێكۆڵینەوە لەبڕینی بەشێك لەدارەكانی دارستانەكانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات.
لەنووسراوەكە دا فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای لەسەرۆكایەتی كردوە لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت بۆ لێكۆلینەوە لەو بابەتە وگرتنەبەری رێكاری پێویست لەبەرامبەر دا.
ئه‌م داواكاریه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو دوای ئه‌وه‌ها كه چه‌ند وێنە و ڤیدیویه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه داری دارستانه‌كانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند بارهه‌ڵگرێك باركراون.