ئایە شووتی بە شەرت تەندروستە؟ زانیاری نەبیستراو بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایە شووتی بە شەرت تەندروستە؟ زانیاری نەبیستراو بزانە

ئەندازیارێكی خۆراك لە ژێر ناونیشانی "ئایە شووتی بە شەرت تەندروستە؟" زانیاری ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی تێبینیم كردەوە شەرتكردنی شووتی یە كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نییە.

لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك بڵاویكردەوە: شووتی میوەیەكی وەرزی یە تامێكی خۆشی هەیەو توانای شیدار كردنی جەستەی هەیە بەرگری لە گەرما دەكات و رێژەیەكی باش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەڵام ئەوەی تێبینیم كردەوە شەرتكردنی شووتی یە كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نییە، چونكە ئەو چەقۆیەی بەكاردێت بۆ شەرتكردنی شووتی هەموو جارێك ناشۆردرێت بەهۆی شیرینی یەكەیەوە مێش بە چەقۆكەوە دەنیشێتەوە كەسەرچاوەی گواستنەوەی میكرۆب وپاشەرۆی پیسی و بەكتریایە بۆ چەقۆكەو لە چەقۆكەوە بۆ شوتی بۆیە باشترە خۆمان بپارێزین لە شەرتكردنی شوتی.

 

هه‌واڵی گرنگ