بۆ چارەی چەندین نەخۆشی گێڵاس بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ چارەی چەندین نەخۆشی گێڵاس بخۆن

 

 

ڕۆژانە (1 – 2) پەرداخ شەربەتی گێڵاس بخۆرەوە یان (100 – 200) گرام گێڵاس بخۆ، چونكە خواردنی گێڵاس یاخود خواردنەوەی شەربەتی گێڵاس كاریگەرییەكی زۆر باشی هەیە.

گێڵاس هەرچەندە بچووكە، بەڵام سوودی گەلێك زۆرە كە زانست پشت ڕاستی كردۆتەوە.

1. بەرگری لەش بەهێز دەكات.

2. لەش بەگشتی لە ژەهر پاك دەكاتەوە.

3. بۆ دڵ و ریخۆڵەو گەدە زۆر بەسوودە.

4. ئیشتیهای خواردن زیاد دەكات.

5. ئارامی بە مێشك دەدات و هێزی بیركردنەوە زیاد دەكات وە هۆكارێكە بۆ ڕووخۆشی.

6. ئارەزووی جنسی زیاد دەكات لە پیاوو ئافرەت.

7. بۆ نەخۆشی رۆماتیزم و جومگەكان بەسوودە ئازاری كەمدەكاتەوە.

8. بۆ بەردی گورچیلەو بەردی زراو زۆر سوودمەندە.

9. هەرسكردنی خواردن لە گەدە زیاد دەكات.

10. چەوری خراپی خوێن پاك دەكاتەوە.

11. سنگ نەرم دەكات و بۆ ڕەبۆ بەسوودە.

12. ڕەوانە بۆ قەبزی بەسوودە.

13. دڵ تێك چوون و ڕشانەوە ڕادەگرێت.

14. پژمین و هەوكردنی لوت كەم دەكاتەوە.

15. كاكڵی گێلاس لەگەڵ ڕازیانە تێكەڵ بكە بۆ بەردی گورچیلەو میزەڵدان باشە.

16- بەهۆی بوونی میلاتۆنین خەو خۆش دەكات.

تێبینی :-

كاریگەری لاوەكی نیە تەنها نابێت لە (100 – 150) گرام بخورێت ڕۆژانە.

(د. بەدر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

 

هه‌واڵی گرنگ