لایتێك بە ئاوی سوێر ئیش دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لایتێك بە ئاوی سوێر ئیش دەكات

 

 

كۆمپانیای (ئیدینا) ی كۆڵۆمبیا لایتێكی نوێی دروستكردووە كە ئاوی سوێر دەكاتە سەرچاوەی وزەی كارەبا.

ئەو لایتە ناونراوە (ۆتەر لایت) واتە لایتی ئاوی كە دەتوانێت جێگەی ئەو لایتانە بگرێتەوە كە بە وزەی خۆر كاردەكەن و پێویستی بە (500) میلیلیتر ئاوی دەریایەو دەتوانێت بۆ ماوەی چوار ڕۆژ كار بكات و (USB) شی لێدەبەسترێت بۆ بارگاوی كردنی تەلەفۆن یان ئامێری بچووكی تر.

دروستكردنی ئەو لایتە ئاوییە بەشێكە لە پرۆژەیەكی كۆمپانیای (Wunderman Thompson) كە لقێكی لە كۆڵۆمبیا هەیەو دەتوانێت زۆر باشتر بێت لەو لایتانەی بە وزەی خۆر كاردەكەن، چونكە هەر ئەوەندی لایتەكە پڕكرا لە ئاوی سوێر راستەوخۆ وزەكە نوێ دەكاتەوە بێ ئەوەی پێویست بێت تیشكی خۆر ئەمبار بكرێت بۆ بارگاوی كردنی پاتری ناو لایتەكە.

شێوازی كاركردنی لایتەكەش بریتییە لە كارلێكی ئەلیكترۆلایتی ناو ئاوە سوێرەكە لەگەڵ پلێتە مەگنیسیۆم و مسەكانی ناو لایتەكە و دواتر كارەبا دروست دەبێت.

كەشتی نووح

 

 

هه‌واڵی گرنگ