دەستنووسێكی ئەنیشتاین فرۆشرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستنووسێكی ئەنیشتاین فرۆشرا

 

 

نامەیەكی دەستنووسی ئەلبێرت ئەنیشتاینی زانای بەناوبانگی بواری فیزیا كە تێیدا بە دەستی خۆی هاوكێشەی (E=MC2) ی نوسیووە، لە مەزاتخانەیەك لە بۆستن بە بڕی (1.2) ملیۆن دۆلار فرۆشرا كە ئەم نرخە سێ جار زیاترە لەو نرخەی كە لە سەرەتادا پێشبینی دەكرا بەدەستیبهێنێت.

شارەزایانی بواری ئەرشیف ئاماژە بەوە دەكەن كە لە ئێستادا تەنها سێ دانە لەو جۆرە دەستنووسانەی ئەنیشتاین بەردەستن كە بەدەستنووسی خۆی بیردۆزە جیهانییەكانی زانستی فیزیای تێدا نووسیوەتەوە.

جێی باسە ئەو نرخەی كە لە سەرەتادا لەلایەن مۆزەخانەكەوە بۆ دەستنووسەكە دیاریكرابوو تەنها (400) هەزار دۆلار بوو، بەڵام بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو نرخەكەی بۆ سێ هێندا زیادیكرد.

نامەكە كە لە پەرێكی تەواو پێكهاتووەو لە بەرواری (26) ی ئۆكتۆبەری ساڵی (1946) بە دەستنووس و بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە، كە ئەنیشتاین ئاڕاستەی هاوڕێیەكی خۆی كردووەو تێیدا ئاماژەی بە بابەتێكی گرنگی بواری فیزیا كردووە كە پەیوەندی نێوان بارستایی و وزەو هەروەها پەیوەندی نێوان كات و ڕووناكی ڕوندەكاتەوە.

(موحەمەد لادێ‌ – هەولێر)

هه‌واڵی گرنگ