لەسەر شێوازی دانیشتنی منداڵ، ڕێنمایی ئاڕاستەی دایكان و باوكان دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر شێوازی دانیشتنی منداڵ، ڕێنمایی ئاڕاستەی دایكان و باوكان دەكرێت

دكتۆر سۆران شێخ ابراهیم دكتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی و جومگە و بڕبڕەی پشت و ماسولكەكان وەڵامی پرسیاری "منداڵەكەم بە شێوازی W دادەنیشێت، ئایا هیچ كێشەیەكی هەیە؟" دەداتەوەو ڕێنمایی ئاڕاستەی دایكان و باوكان دەكات بەم شێوەیەی خوارەوە:

دانیشتن بە شێوەی W بەشێكە لە گەشەكردنی ئاسایی كە زیاتر لە تەمەنی ٣ ساڵیدا هەیە و وردە وردە نامێنێت.
ئەگەر منداڵەكەت تەنها جار جار وا دادەنیشێت ئەوا بە ئاسایی وەری بگرە و كێشەی نیە.
ئەكرێت ئەم شێوازی دانیشتنە نیشانەی هەندێك نەخۆشی بێت وەكو:
١- نا تەواوی لە دروستبونی جومگەی تۆپی سمت یان دەرچونی جومگەكە
٢-نەخۆشیەكانی دەمار و ماسولكە(دەرەجەی جیاوازی ئیفلیجی لە ئاستی مێشك و شادەماری پشت و دەمارەكانی تری لاق و ماسوكەكان)
چ كاتێك پێویست بە بینین و پشكنین ئەكات لە لایەن پزیشكەوە؟
١-لاوازی و شلی ماسولكەكان
٢-كەمی جوڵە و نەبونی چالاكی وەك مناڵی ئاسایی
٣-نەبون یان كێشە لە تەوازن و ڕێكخستنی جوڵەكانی(بۆ نمونە منداڵ تەنها دەستی راست ئەبات بۆ ئەو شتانەی لای ڕاستیەتی و تەنها دەستی چەپ بۆ شتەكانی لای چەپی، جوڵەی هەردوو دەستی بۆ ڕێك ناخرێت بە یەكەوە)
٤-هەبوونی ئازار
٥-درەنگ كەوتن لە كۆنترۆڵكردنی مل و دانیشتن و گاگۆڵكێ و پێگرتن.
٦-ئەگەر منداڵەكە كێشەی جومگەی تۆپی سمتی هەبوبێت پێشتر یان لە ناو خێزانەكەیانا كێشەی تۆپی سمت هەبێت، ئەگەر منداڵەكە سواربوبێت لە سكی دایكیدا.
٧-كاتێك منداڵ بە شێوازی W دادەنیشێت بەڵام بە قورسی و گرانی ئەتوانێت شێوازی دانیشتنەكەی بگۆڕێت بۆ جۆرێكی كە.

 

هه‌واڵی گرنگ