بۆ دوربونتان له‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ دوربونتان له‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ بخۆن

کەلەمی جۆری برۆکلی بە گرینگترین و ناسراوترین سەوزە هەژمار دەکرێ کە ئەگەری تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

برۆکلی بە ڤیتامینەکانی بی، سی، فولیک ئەسید، پوتاسیۆم، کالسیۆم و سولفورات و چەندین مادەی تر دەوڵەمەندە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو جۆرە سەوزەیە ئەوەیە، کۆلیسترۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە و ئەگەر کەسێک کۆلیسترۆڵی خوێنی بەرز بێت، ئەوا پزیشکەکان رێنمایی دەکەن سەوزەی برۆکلی بخاتە نێو بەرنامەی خۆراکییەوە.

سەوزەی برۆکلی تایبەتمەندیی دژە ژەهری هەیە و ئەوانەی بەردەوام برۆکلی دەخۆن خۆیان لەو ژەهرانە دەپارێزن کە لەشی مرۆڤ دروستی دەکات.

برۆکلی جگە لە دابەزاندنی کۆلسترۆڵی خوێن یارمەتی دڵ دەدات باشتر کار بکات و دەبێتە هۆی پاراستنی دەمارەکانی خوێن. هەر وەک لێکۆڵەرەوان باسی دەکەن لەشی مرۆڤ لە دوای خواردنی گۆشت جۆرە ژەهرێک دروست دەکات کە ئەگەر بە رێژەیەکی زۆر لە لەشدا بمێنێتەوە ئەوا مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی لێ دەکرێت و برۆکلیش لەو سەوزانەیە کە ئەو جۆرە ژەهرە لە لەشدا دەکاتە دەرەوە.

لەنێو خەڵکدا واباوە زیاتر گێزەر بۆ بینایی چاو بەهێزە، لە کاتێکدا برۆکلیش رۆڵێکی گرنگیی لە پاراستنی چاو لە کۆمەڵێک نەخۆشی هەیە و خانەکانی چاو دەپارێزێت. برۆکلی بۆ گەدە و ریخەڵۆکە بەسوودە و یارمەتی مرۆڤ دەدات باشتر خۆراک هەرس بکات. ئەو سەوزەیە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەندێک باکتریا کە لە نیو ریخەڵۆکەدا گەشە دەکەن یان بە دیواری گەدە دەنووسێن.

بەگوێڕەی نەمناک برۆکلی دژە هەوکردنە و هاوشێوەی ئەنتی بایوتیک لە ئیلتیهابی لەش کەم دەکاتەوە. زانایان داوا دەکەن برۆکلی بخرێتە نێو بەرنامەی خۆراکییەوە. هاوکات داوا دەکەن سەوزەکە زۆر نەکوڵێندرێت بۆئەوەی تایبەتمەندیی دژە شێرەپەنجەیی خۆی بپارێزێت یان واباشترە هەر بە خاوی بخورێت. برۆکلی بۆ ئەوانە باش نییە کە خوێنەکەیان شلە چونکە خاوەنی ویتامین kیە.

برۆکلی بۆ یەکەم جار لە ئیتاڵیا بەرهەم هاتووە و خواردنی ئەم جۆرە سەوزەیە بۆ 600 ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە. لە کوردستانیش بەرهەمهێنانی برۆکلی زیادی کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ