ئیسڕائیل سەركەوت یان غەزە و فەڵەستین؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسڕائیل سەركەوت یان غەزە و فەڵەستین؟

هێرشی ئاسمانی بەرفراوان بۆ سەر كەرتی غەزە لە بەرەبەیانی 14 ی ئایاری 2021دا گەورەترین هەڵەمەتی ئاسمانی بو كە لە ساڵی 1967وە بە سەركردایەتی هێزە ئاسمانیەكان بە بەشداری 160 چەكداری داگیركەر بەرێوە دەبرێن .

بەڵام ئەم جارەیان گەل باڵا دەست بو بە وەڵامێكی دەم كوتكەری گەورە دۆستانی پێش دوژمن سەرسام كرد .

كارە گەورەكە بۆ موشەكی قەسام و براكانی بو

كاتێك مناڵانی گەرەكی شێخ جەراح لە قودس بە زۆر چونە دەرەوەیان لە ماڵەكانیان ڕەت كردەوە ، هۆشداریەكە لە غەزەوە دەستی پێكرد: باڵی سەربازی قەسامی سەر بە حەماس جولەكەیان لە دژی هەڵكشان و بەرەو پێشچونەكان ئاگادار كردەوە و پێیان وتن: هێزە جێگیرەكانتان لە مزگەوتی ئەقسا و گەرەكی شێخ جەراح لە قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیركراو پاشەكشێ‌ پێبكەن .

ئەو مۆڵەتەی قەسام بۆ جولەكەی داگیركەری دانا تەواو بو ، موشەكەكان ئاراستەی ناو خاكی ئیسرائیڵ كران ، و لە ئۆرشەلیم دەست بەجێ‌ زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا .

لە ژێر ناوی "شمشێری قودس" لە بەرامبەر تاوان و داگیركاری جولەكەدا بەرگریكارە فەلەستینیەكان ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆیان دەست پێكرد .

بۆ یەكەم جار بو ئیسرائیڵ غەزەی بینی لە ناو خاك و دەریا و هەواوی خۆیەوە موشەكی ئاگرین ئاراستەی ئیسرائیڵ بكات ، ئیسرائیڵیەكان لە دیمەنی دابارینی ڕۆكێتەكانی قەسام و فەڵەستینیەكان تەواو تۆقین .

لەو شارانەی كە زەنگی هۆشدارییان لێدرا شارەكانی تەلئەبیب و بەتاح تكێفا و ڕیشۆن لیتسۆن و حولۆن و ڕوش هاعین و ئەسدود و شارۆچكەكانی سامرە و دەوروبەری فرۆكەخانەی بن گۆریون بون .

جەنگی "شمشێری قودس" میكانیزمێكی نوێی شەركردن و ڕوبەڕوبونەوەی دروست ، كە ئیسرائیڵ ناتوانێت بە ئاسانی لە هەمو ئاستەكانی ئەمنی و سەربازی و سیاسیدا لێی دەرچێت و ڕزگار بێت .

ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند: شەڕی "شمشێری قودس" لە دژی خۆبەزلزانینی زایۆنیەكان وەرچەرخانێكی مێژویی و خاڵێكی سەرەكیە لە مێژوی ململانێی فەڵەستینیەكان لەگەڵ دوژمنكاری داگیركاری ئیسرائیڵدا .

وەرچەرخانێكی مێژوییە چونكە خەڵكی فەڵەستین بە سەركەوتنێكی گەورەی دەزانن بەسەر هێز و سوپای داگیركاری ئیسرائیڵدا و هەمیشەش بەرەو سەركەوتنەكان دەڕۆین .

كارتەكانی شەڕەكە زۆر بە خێرایی دەگۆڕدران لەو كاتەی یەكەم فیشەك تەقی تا ئەوكاتەی شەڕەكە تەواو بو .

هه‌واڵی گرنگ