ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت بەرز بوویەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریكا خواستی لەسەر سووتەمەنی بەرز كردەوە ، بهڵام له ئێستادا له نرخی نهوت دهستی به دابهزین كرد.
نرخی نەوت بە دۆخێكی ناجێگیردا گوزەر دەكات، خواست لەسەر سووتەمەنی لەنێوان بەرزی و نزمیدایە، وڵاتانی جیهان بەتایبەتی ئەمریكاو چین كاریگەری تەواویان هەیە لەسەر ناجێگیری نرخەكان.
سهرلهبهیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخەكانی نەوت بەرز بوونەوە، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (71.75) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (69.22) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا ، بهڵام له ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دابهزی بۆ (71.30) و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش دابهزی بۆ (68.82) دۆلار.