لەبارەی دەریای مردوو ئەمانە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی دەریای مردوو ئەمانە بزانن

 

 

دەریای مردوو بۆچی كەس تێیدا نوقوم نابێ ؟؟

1. ئەم دەریایە ڕێژەی خوێ تێیدا زۆر بەرزە كە نۆ هێندەی زەریاكان سوێرە هەربۆیە چڕی ئاوەكە لەلەشی مرۆڤ زیاترە بەم هۆیەوە كەس تێیدا نوقم نابێ وەبۆشە ناونراوە دەریای مردوو هێندە سوێرە.

2. هیچ زیندەوەرێك تێیدا ناژی.

3. دەریای مردوو گەورەترین دەریای خوێییە لە جیهاندا كە دەكەوێتە نێوان ووڵاتی ئەردەن و ئیسڕائیلەوە.

4. درێژی دەریاكە (67) كیلۆمەترە.

5. كەنارەكانی بە خوێی بلوری سپی داپۆشراوە لەگەڵ بوونی ئاووە شینەكەدا دیمەنێكی ناوازەی پێبەخشیوە.

6. لە كۆندا بە دەریای خوێ یان دەریای عەرەبی ناوبراوە.

7. ڕێژەی خوێ لە دەریاكە دا لە (35%)، لە دەریاو زەریاكانی تردا لە (3,5%).

8. بە دەریای مردوو ناودەبرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی خوێكەی هیچ زیندەوەرێكی تێدا ناژی.

9. یەك جۆر بەكتریای تێدا دەژی بەناوی (هالوكاركولا ماریسمورتوی) بەكتریا كە توانای پاڵاوتنی خوێی هەیە.

10. بەهۆی زۆری خوێ چڕیەكەی لە چڕی لەشی مرۆڤ زیاترە بەوهۆیەوە هیچ كەسێكی تێدا نقوم نابێت، باشترین شوێنە بۆ مەلە كردنی ئەو كەسانەی مەلەوانێكی باش نین.

11. قوڵترین خاڵی دەریاكە (377) مەترە.

12. لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا ئاستی ئاوی دەریاكە بە ڕێژەیەكی مەترسیدار دابەزیوە كە لە ماوەی (50) ساڵی ڕابردودا بەو جۆرە نەبووە.

13. شوێنی قەومی لوت كەوتۆتە دەریایەكەوە لەوڵاتی ئەردەن تاوەكو ئێستاش ئەو دەریایە نەگیای تێدا سەوز دەبێت نە ماسی تێدا دەژیت كە ناوی دەریای مردووە.

14. قەومی لوت قەومێك بوون كەبەگوێی رێنماییەكانی خودای گەورەیان نەدەكردو خودای گەورە لەناوی بردن تەفرو تونای كردن.

(م. ئیسماعیل حەیدەر قارەمان)

 

هه‌واڵی گرنگ