ناوچەیەكی شوێنەواری لەم ناوچەیەی هەرێم دۆزرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوچەیەكی شوێنەواری لەم ناوچەیەی هەرێم دۆزرایەوە

 

 

لەناوچەیەكی هەرێمی كوردستان شوێنەوارێكی مێژوویی دۆزراوەتەوە، بەپێی قسەی شوێنەوارناسانیش مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێشی (350) ساڵ بەرلە ئێستا.

لە قەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ لەناو باخی هاوڵاتیەكدا شوێنەوارێك دۆزرایەوە، كە بەردێكەو بەخەتی فارسی لەسەری نوسراوەو مێژووەكەی بۆ ساڵی (1664) ی میلادی دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی دەسەڵاتی (ئەسكەندەر پاشای كوڕی ئیسماعیل خان) فەرمانڕەوای بانەو ماوەت.

هەروەها نووسینەكە زۆر ڕوون نیە، لە ئێستادا شوێنەواری سلێمانی لە هەوڵدان خوێندنەوەی ووردو دڵنیای بۆ نووسینەكە بكەن و پاشان بۆ ڕای گشتی ئاشكرای بكەن.

هه‌واڵی گرنگ