دوای ئەوەی نرخی سووتەمەنی گەیشتە بەرزترین نرخ لەوەتەی دوو ساڵی رابردوو، ئەمڕۆ كەمێك لە نرخەكەی دابەزی.
بەرز بوونەوەی خواست لەسەر نەوت لەبازاڕەكانی جیهان كاریگەری هەبوو لەسەر بەرز بوونەوەی نرخەكان، بەشێوەیەك لەماوەی دوو ساڵی رابردوو ئەو نرخانەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (71.18) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.71) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.