ئێران پەیامێكی بڵاوكردەوە بەبۆنەی حكومەتی نوێی ئیسرائیل
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران پەیامێكی بڵاوكردەوە بەبۆنەی حكومەتی نوێی ئیسرائیل

 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەرەكانی دژ بە وڵاتەكەی كورسی دەسەڵات لە دەستدەدەن.

(موحەمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێكیدا بەبۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە ئیسرائیل و كۆتایی بە دەسەڵاتی (12) ساڵەی (بنیامین نەتنیاهۆ) وەك سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە وتی، ئێستا كاتی گۆڕینی و هەڵوێست و ئاڕاستەكانە لە بەرامبەر تاران.

زەریف ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، نەتنیاهۆش بە عەمان شێوەی (دۆناڵد ترامپ) و (مایك پۆمپیۆ) و دژە ئێرانیەكان زەلیلانەی چووە ناو زبڵدانی مێژووەوە، ئەمەش چارەنووسی هەموو ئەوانەیە كە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێران دەكردەوەو ئێران بە سەربەرز ڕاوەستاوە.

 

هه‌واڵی گرنگ