دایكێك بۆ بازرگانیكردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ر، كۆرپه‌له 8 مانگییه‌كه‌ی ناو سكی له بارچواندووەو، دواتریش له‌ناو جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌كه ماده‌ی هۆشبه‌ری گوساتۆته‌وه‌و، بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری به جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌كه‌وه کردووە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا، ڤیدیۆی دانپێدانانی ژنێكی بڵاوكرده‌وه، كه ژنه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت، ماوه‌ی پێنج ساڵه ئاڵوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه، سەرەتا له هاوسه‌ره‌كه‌یەوە فێربووه، دواتر به‌وه نه‌وه‌ستاون و بازرگانیان به مادده‌ی هۆشبه‌ریش كردووه، له جۆری هیرۆیین و كۆكایین.
قسه‌كانی ئه‌م ژنه ته‌واوی سووریای هه‌ژاندووه‌و ده‌ڵێت: كاتێك سكی 8 مانگ بووه، چۆ‌ته ده‌رمانخانه و ده‌رمانی له‌بارچوونی كۆرپه‌له‌ی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی ناو سكی له‌بار ببات، كه ته‌نیا یه‌ك مانگی مابوو بێته ژیانەوە، دوای ئه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی به مردوویی له دایكبووه، له نه‌خۆشخانه هێناویه‌ته‌وه و، نه‌یداوه‌ته لایه‌نی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه تا به‌خاكی بسپێرن، به‌ڵكو جه‌سته‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیكردن و گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێوان دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و ده‌وروبه‌ری به‌كارهێناوه.
له به‌شێكی دانپێدانانه‌كشدا ژنه‌كه ئاشكرایكردووه، مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ناو جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌كه شاردۆته‌وه‌و، دوای هه‌ر ئاڵوگۆڕێك و هێنان و بردنی ئه‌و ماددانه، جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ی خستۆ‌ته به‌فرگر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه به‌كاریبهێنێته‌وه.