دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، ئەنجامی بدات، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند: راسته جۆبایدن سیاسەتمەدارێکی خاوەن به ئەزموونه، به‌ڵام گه‌شبین نیم به كۆبوونه‌وه‌كه و، چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی گەورە ناکەم، چونكه هەندێ بەرژەوەندی دژبەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە.
لە میانەی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبورگ کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رووسی "TASS"ەوە رێکخرابوو، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە وەڵامی پرسیارەکانی ده‌دایەوە.
سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکای تاوتوێكردو، ئاماژەی بەوەدا پەیوەندییەکانیان لە دۆخێکی خراپدان و، ئەوەی وایکردووە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا بکەونە ئەم دۆخەوە، ئێمە نین و، جەختیشی لەوەش کردەوە پێویستە هەردوو وڵات بەرژەوەندییەکانی یەکتر بپارێزن.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه بریاره له 16ی حوزه‌یران به‌رێوه‌بچێت، له ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌كه‌دا، ڤلادیمێر پوتین وتیی: دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی زۆر گەورە ناکەم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادارم کۆبوونەوەکە ئەرێنی بێت.