له ئێران زیاتر لە 500 کەس دەستگیرکراون کە ڤاکسینی ساختەیان بەناوی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خەڵک فرۆشتووە، لهمبارهیهوه سەرۆکی پۆلیسی ئەلیکترۆنی ئیرانی زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
جەنەراڵ وەحید مەجید، سەرۆکی پۆلیسی ئەلیکترۆنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند: هێزەکانی پۆلیس زیاتر لە 500 کەسیان دەستگیرکردووه، كه بهشێكیان ژنن، ڤاکسینی ساختەیان بەناوی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خەڵک فرۆشتووە.
سیما سادات، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: تاوهكو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی پێکوتەکەی كۆرۆنایان وەرگرتووە، لە تەوای وڵاتدا گەیشتۆتە چوار ملیۆن و 693 هەزار کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئاماژهی بهوهشكردووه، کۆی توشبووان بە پەتاکە ملیۆنێک و 954 هەزار حاڵەتە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بۆ 80 هەزار و 813 کەس.