جێگرەوەكانی شەكری سپی بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جێگرەوەكانی شەكری سپی بزانن

 

 

زۆرینەی توێژینەوە پزیشكییەكان و تەندروستییەكان جەخت لەسەر زیانەكانی شەكری سپی دەكەنەوە، لەگەڵ بڵاوبونەوەی هۆشیاریش لەبارەی ئەو كێشەو نەخۆشی و گرفتە تەندروستیانەی شەكر دروستی دەكات، زۆر كەس لە بەكارهێنانی دووركەوتوونەتەوەو هەوڵی ئەوەیان داوە جێگرەوە سروشتی و تەندروستەكانی بەكاربهێنن.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن، دەكرێت ماددە شیرینكەرە كەم كالۆرییەكان بەكاربهێندرێت، بەتایبەت ئەوانەی لەسەرچاوەیەكی سروشتییەوە بەرهەم دەهێندرێن، بەوەش كەسەكە تامێكی شیرین و بێ زیانی دەست دەكەوێت.

پسپۆڕێكی بواری خۆراك، باسی لە پێنج جێگرەوەی سروشتی شەكر كردووە كە دەتواندرێت پشتیان پێببەسترێت لەبری شەكری سپی.

1. هەنگوین: ماوەی سێ هەزار ساڵە هەنگوین بە ئاڵتونێكی شل ناودەبرێت، ئەوەش بەهۆی سوودە تەندروستییە زۆرەكانی و بەكارهێنانە جیاوازەكانی، توێژینەوەكان سەلـماندویانە هەنگوین كاریگەرییەكی زۆری هەیە بۆ چاكبونەوە لە نەخۆشی و تایبەتمەندی دژە بەكتریای تێدایە، هەروەها سەرچاوەیەكی سەرەكی كالیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمە.

2. جاگری (شەكری زەرد): شەكرێكی بۆرو زبری هیندییە، یەكێك بووە لە سەرچاوە سروشتییەكانی شەكر، لەكۆنەوە لە ئاسیاو ئەفریقیا لە قامیشی شەكر دەرهێنراوە، ئەویش دوای ئەوەی قامیشەكە كوڵێنراوە دواتر پاڵێوراوەو كراوە بە قاڵب و لەپاڵ شیرینیدا فرۆشراوە، شەكری زەرد سودی بۆ كرداری هەرس و چاڵاككردنی ئەنزیمەكان و جوڵەی ڕیخۆڵەكان بەرگری لەش هەیە، هەروەها پاككردنەوەی جگەر لە ژەهر.

3. گیراوەی قەند: گیراوەیەكی شیرینە لە داری قەیقەب دەردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە مەنگەنیزو زینك، هەروەها سەرچاوەیەكی سەرەكی دژە ئۆكسیدو وزە بەخشێكی بەهێزە.

4. شەكری خورما: سودێكی زۆری هەیەو لەڕێی وشككردنەوەی خورماو دواتر هاڕینی دەستدەخرێت، ئەویش وزەیەكی زۆر دەبەخشێت، سەرچاوەیەكی سەرەكی پرۆتین و ئاسن، مس و زینك و مەنگەنیزە.

5. ستیڤیا: گەڵای ڕووەكی ستیڤیا بۆ دروستكردنی ماددەیەكی شیرین بەكاردەهێنرێت، ئەوەش دوای وشكردنەوەو هاڕینی كە لە زۆرینەی وڵاتانی ئاسیا باوەو دەتوانرێت بۆ شیرینكردنی چاو خواردنەوە گەرمەكان بەكاربهێنرێت، سوودەكەشی لە كەمی كالۆرییەكەیی و بەرزنەكردنەوەی ڕێژەی شەكری خوێندایە.

 

هه‌واڵی گرنگ