زۆری ڤیتامین سی كێشە بۆچی دروست دەكات ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زۆری ڤیتامین سی كێشە بۆچی دروست دەكات ؟؟

 

 

ڤیتامین سی نەك تەنها بۆ سیستەمی بەرگری بەڵكو بۆ برین و شكان و تەنانەت بۆ كاری مێشكیش بەسوودە، (د. سەیف سەمیر) پسپۆڕی پزیشكی منداڵان لێرەدا چەند سوودێكی گرنگی ڤیتامین سی دەخاتەڕوو:

(د. سەیف سەمیر) سەرەتا ئاماژە بەوەدەدات كە ڤیتامین سی باشی و خراپییەكەی لەوەدایە كە لەلەشدا نامێنێتەوە.

بۆیە كەڕێژەیەكی زیاد لەپێویست بەكاردەهێنین ئەوا دەكرێتە دەرەوەی لەش لەڕێگەی میزكردن و ئارەقەكردن، لەگەڵ ئەوەشدا لە لەشدا كۆناكرێتەوە بۆیە پێویستە ڕۆژانە ڕێژەی پێویست لەڕێگەی خۆراك وەربگرین.

كێشەكانی ڤیتامین سی چین ؟؟

(د. سەیف سەمیر) دەڵێت: یەكێك لە گرنگترین كاریگەرییە لاوەكییەكانی كاریگەرییە بۆ سەر كۆئەندامی هەرس وەكو دڵ تێكهەڵهاتن و ئازاری سك و ڕشانەوە كاتێك كەڕێژەیەكی زیاد لەپێویست لەڤیتامین سی وەردەگرین بەتایبەت زیاتر لە (2000) گرام ڕۆژانەو لەبەر ئەوەی بابەتەكەمان بابەتی كاریگەری لاوەكی ڤیتامین سییە بۆیە باس لەوەدەكەین كە پرتەقاڵ گونجاو نییە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەمنداڵاندا، چونكە حاڵەتەكە زیاتر دەكات، هەر بۆیە لێرەدا دەگەڕێنەوە بۆ سەربابەتەكەمان و باس لەكاریگەرییە لاوەكیەكانی دیكەی زۆر بەكار هێنانی ڤیتامین سی دەكەین:

1. ڤیتامین سی هەڵمژینی ئاسن زیاد دەكات و ئەمەش خاڵێكی گرنگە بۆ حاڵەتەكانی كەم خوێنی، من بەردەوام كاتێك چارەسەرییەكانی كەم خوێنی دەنوسم، ئاموژگاری نەخۆش دەكەم بۆ خواردنی شەربەتی پرتەقاڵ یان بیبەرو پەتاتە، بەڵام هەڵمژینی زۆری ئاسن باش نییە بۆ حاڵەتەكانی زۆری ڕێژەی خوێن وەكو تەلاسیمیایان ئەو كەسانەی كەڕێژەی خوێنیان بەرز دەبێتەوە لەگەڵ هەڵمژینی ڕێژەیەكی زۆری ئاسن بۆیە پێویستە ئەم بابەتە لەبەرچاوبگیرێت.

2. جارێك نەخۆشێكی تەمەن (14) ساڵیم هەبوو بۆمان دەركەوت كە بەردی گورچیلەی بۆ دروست بووە، لێم پرسی كە ئایا خواردن و خواردنەوەكانی چین، نەخۆشەكە لە وەڵامدا وتی ڤیتامین سی و پرتەقاڵ و تەماتە زۆر دەخۆم.

ئایا ئەگەری هەیە ڤیتامین سی ببێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە ؟؟

ڤیتامین سی لەشێوەی ئۆگسلایت دەردەكرێتە دەرەوە، بۆیە هەندێك جار ئۆگسلایت بە كالسیۆمەوە دەنوسێت و لەشێوەی بەرد، بەجۆرێك كە پەیوەندی زۆری ڕێژەی ڤیتامین سی زیاتر (2000) ملیگرام دەبێتە هۆی دروست بوونی بەرد.

توێژینەوەیەكی زانستی پێشنیار دەكات كە تەنها بڕی (500) ملیگرام لەڤیتامین سی ڕۆژانە وەربگیرێت بۆ دوور كەوتنەوە لە دروست بوونی بەرد.

هەروەها هیچ بەڵگەیەكی زانستی نییە دەریبخات كەڤیتامین سی ڕێگری دەكات لەتوشبوون بەڤایرۆسی كۆڕۆنا یاخود ئەنفلاوەنزا، بۆیە وەرگرتنی ڤیتامین سی لەسەرچاوە سروشتییەكان باشترە لە دەستكرد، بەڵام ئەگەر سووربووی لەسەر بەكارهێنانی ئەوا تەنها ڕێژەی (500) ملیگرام زیاتر وەرمەگرە.

(ئەژین عەبدولڵا – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ