سەرۆكی كۆریای باكوور دەركەوتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی كۆریای باكوور دەركەوتەوە

 

 

(كیم جۆنگ ئون) سەرۆكی كۆریای باكور لە یەكەم دەركەوتنەوەی جەماوەری لەماوەی نزیكەی مانگێكدا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی پارتی فەرمانڕەوای خۆی دەكات و داوایكرد لە كۆنفڕانسێكی سیاسی گەورەتردا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكان بكات بۆ ڕزگاركردنی ئابورییە داروخاوەكەی.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی كۆریای باكور رایگەیاند، كیم دەستخۆشی ئەو خێراییە زۆرەی كارو پڕۆژەكان دەكات بەهۆی ئەو گڕوتینە ئایدیۆلۆژی و روحیەتی شەڕكردنەوە كە بە پشتبەخۆبەستن لەلایەن حزب و گەلەوە سەریهەڵداوە.

بەڵام وتیشی: پێویستە بابەتەكانی سەرپێچی ڕاستبكرێتەوەو داوای كۆبوونەوەی گشتی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كرد بۆ پێداچوونەوە بە كۆی كاروباری دەوڵەت بۆ نیوەی یەكەمی ساڵی (2021)، حزبەكە ڕایگەیاند: وابڕیاربوو كە كۆبوونەوەی گشتی بۆ سەرەتای مانگی شەش سازبكرێت.

دەركەوتنی كیم لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بۆ یەكەمجار بوو لە (6) ی مانگی پێنجەوە لەناو جەماوەردا خۆی نمایشبكات، كاتێك كۆبوونەوەیەكی وێنەیی لەگەڵ خێزانەكانی سەربازانی كۆریای باكوردا سازكردبوو.

 

هه‌واڵی گرنگ