پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنى هاوبەشیان دژی چەكدارانی داعش ئەنجامدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنى هاوبەشیان دژی چەكدارانی داعش ئەنجامدا

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەشی حوزەیرانی 2021، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە سنووری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکەوە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر چه‌كدارانی داعش ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەنجامدرا و ناو بە ناو دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترا.

لە ئۆپەراسیۆنەکە لیوای کۆماندۆ و لیوای 144ـی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەشدار بوون.

هاوکات، لیوای 52ـی سوپای عێراق و دژەتیرۆر لە قۆڵی سلێمانبەگەوە بۆ پەلکانە بەشدارییان لە ئوپەراسیونەکەدا کردووە

ھەر بەپێی زانیارییەکان، گوندی بەلەگە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە بەتەواوی لەلایەن دانیشتوانییەوە چۆڵ کراوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا 13 حەشارگەی تایبەت بە داعش دۆزراونەتەوە کە پێکهاتوون لە شەش تونێل، دوو ژوور کە پڕبوون لە خۆراک و پێداویستی، سێ ماتۆرسکیل کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهاتن لەگەل سێ گوللـە هاوەن لە حەشارگەیەکدا دۆزراونەتەوە.

ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە لە دوای رێککەوتنیان بۆ دروستکردنی ناوەندی هاوبەش لە ناوچەکانی کە پێشتر بۆشایی ئەمنی تیادا دروستبوو بوو.

 

هه‌واڵی گرنگ