تەندروستی جیهانی: زیاتر له‌ 100 هه‌زار پزیشک و کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی: زیاتر له‌ 100 هه‌زار پزیشک و کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ داوایین ئامارییدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە تاوه‌كو ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 115 هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی وبه‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه‌ش نایەكسانی له‌ دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ ئابڕووچوون وه‌سف ده‌كات.
لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تیدروس ئادهانۆم بەرێوبەری رێكخراوەكە ستایشی قوربانیدانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد، لەسەرتاسەری جیهانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: بەدرێژایی 18 مانگی رابردوو كارمەندانی تەندروستی لەسەرتاسەری جیهان لەلێواری ژیان و مەرگ وەستاون و زۆرێك لەوانە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گیانیانلەدەستدا لەپێناو خزمەتكردنی ئەوانی دیكە.
تیدروس ئادهانۆم روونیكرده‌وه‌، زۆرێك لەكارمەندانی بواری تەندروستی لەسەرەتای پەتای كۆرۆنا هەستیان بەتێكشكان و بێ توانایی كرد بەهۆی نەبوونی كەلوپەلی خۆپارێزی و ڤاكسینەكان، له‌ ئێستاشدا نایەكسانی له‌ دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئابڕووچوونه‌ و، هۆشداریدا لەوەی ئەو نایەكسانیە دەبێتە هۆی درێژكردنەوەی وادەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

هه‌واڵی گرنگ