یه‌كه‌م وڵات هه‌وڵده‌دات به‌فه‌رمی دروای ئه‌لكترۆنی به‌كاربهێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یه‌كه‌م وڵات هه‌وڵده‌دات به‌فه‌رمی دروای ئه‌لكترۆنی به‌كاربهێنێت

بڕیاره‌ هەفتەی داهاتوو پڕۆژەی "بەفەرمی ناساندنی مامەڵە بە دراوە ئەلكترۆنیەكان" رەوانەی پەرلەمانی سەلڤادۆر بكرێت، له‌ ئه‌گه‌ری ‌په‌سندكردنی پرۆژه‌كه‌، ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م وڵاتی جیهان، كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دراوه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان به‌كاربهێنێت.
لە میانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دراوە ئەلكترۆنیەكان، كه‌ لە فلۆریدا به‌ڕێوه‌چوو، نەجیب بوكیلە سەرۆكی سەلڤادۆر رایگەیاند: وڵاتەكەی دەبێتە یەكەم وڵاتی جیهان، كە مامەڵەكردن بە دراوە ئەلكترۆنیەكان بە فەرمی دەناسێنێت.
سەرۆكی سەلڤادۆر وتیشی: بەكارهێنانی دراوە ئەلكترۆنیەكان هەلی كار و بوژانەوەی ئابووری بۆ سەلڤادۆر دەڕەخسێنێت و، ئەو هاوڵاتیانەشی لە دەرەوەی كار دەكەن بە ئاسانی دەتوانن بە دراوی ئەلكترۆنی پارە بۆ كەسوكاریان لە ناوخۆ بگوازنەوە.
بڕیاره‌هەفتەی داهاتوو پڕۆژەی بە فەرمی ناسینی دراوە ئەلكترۆنیەكان لە مامەڵەی رۆژانە رەوانەی پەرلەمانی سەلڤادۆر دەكرێت و، لە ئەگەری پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە، سەلڤادۆر دەبێتە یەكەم وڵاتی جیهان، كە مامەڵەكردن بە دراوە ئەلكترۆنیەكان به‌ فه‌رمی بناسێنێت لە پاڵ دراوی نیشتمانی و دۆلاری ئەمریكی دراوە ئەلكترۆنیەكان دەبنە سێهەم دراوی كارپێكراو لەو وڵاتە.

 

هه‌واڵی گرنگ