میدیا ئیسرائیلییەکان هه‌واڵی مردنی حەسەن نەسروڵڵا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

میدیا ئیسرائیلییەکان هه‌واڵی مردنی حەسەن نەسروڵڵا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

میدیا ئیسرائیلییەکان دەنگۆی مردنی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانیان بڵاوكرده‌وه‌و، ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ ناوبراو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.
میدیا ئیسرائیلییەکان دەنگۆی نەخۆشکەوتن و مردنی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانییان بڵاوكردۆته‌وه‌و، ئاماژه‌ییان به‌وه‌كردووه‌، کە حەسەن نەسروڵڵا به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کردووەو، دیارترین کەسیش بۆ جێگرتنەوەی لە سەرۆکایەتیکردنی حزبوڵڵا، هاشم سەفیەدینی کوڕی خاڵیەتی.
له‌لایه‌ن خۆشییانه‌وه‌، میدیاکانی نزیک لە حزبوڵڵا، ئه‌م هه‌واڵه‌ رەتدەکەنەوەو جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌، حەسەن نەسروڵڵا تووشی کۆرۆنا یان هەر نەخۆشییەکی دیكه‌ نه‌بووه‌ و ساغ و سەلامەتە.
لە کۆتایی مانگی رابردوو، حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکی ڤیدیۆیی پێشكه‌شكرد، کە تێیدا لاواز ده‌رده‌كه‌وت و چەند جارێک کۆکەی گرت، میدیا ئیسرائیلییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووه‌، کە ناوبراو تووشی نەخۆشی بووە و یەکێک لەو نەخۆشییانەش، کە باسیان کرد کۆرۆنا بوو.
جێگه‌ی باسه‌، حەسەن نەسروڵڵا لە ساڵی 1960 لەدایک بووە، دوای سوبحی توفەیلی و عەباس موسەوی، سێیەم سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانییە و، لە ساڵی 1992وەوە سەرۆکایەتیی حزبوڵڵای لوبنانییە دەکات.

هه‌واڵی گرنگ