روسیا و ئێران گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌ردووڵات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

روسیا و ئێران گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌ردووڵات

باڵیۆزی تاران لەمۆسکۆ به‌ ئاژانسێكی رووسیای راگه‌یاندووه‌، مۆسكۆ و تاران گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌ردووڵات‌.
حکومەتی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ روسیا رێککەوتنێک لەبواری گەشتیاری واژۆدەکەن کە تێیدا هەردولا پێویستی ڤیزای گەشتیاری لەسەر گەشتیاران لادەبەن.
له‌ هه‌واڵێكدا ئاژانسی "روسیا تودەی"، ئەمڕۆ یەکشەممە 6-6-2021، له‌زاری کازم جەلیلی باڵیۆزی تاران لەمۆسکۆ بڵاویكرده‌وه‌‌، بەمەبەستی واژووکردنی رێککەوتنێک له‌باره‌ی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەردولا، بڕیاره‌ وەزیری رۆشنبیریی ئێران بگاتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا.

باڵیۆزی تاران لەمۆسکۆ ئاشكرایكردووه‌، رێککەوتنەکە رێگە بە کۆمپانیاکانی گەشتیاری هەردوو وڵات دەدات بەبێ بەکارهێنانی ڤیزا گروپەکانی گەشتیاری بگەیەننە وڵاتی بەرامبەر.

هه‌واڵی گرنگ