ڤیستیڤاڵی ڕاوكردنی مار بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیستیڤاڵی ڕاوكردنی مار بەڕێوەدەچێت

 

 

لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی مار گرتندا ئەگەر هەیە ڕاوچیە شارەزاكان دەرفەتی بردنەوەی خەڵاتیان هەبێت، بەتایبەتی ڕاوكردنی ماری پایسۆنی بۆرمی كە زیانی بۆ گیاندارانی ژینگەی فلۆریدا هەیە.

فەرمانداری ویلایەتی فلۆریدا (ڕۆن دیسانتس) ڕایگەیاند، ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ویلایەتەكە دەستپێدەكات لە ڕۆژی (9 – 18) ی مانگی 6، خەڵاتی شارەزایان و سەرەتایی تێدا دەبەخشرێت، بۆ هەردوو بەشەكە خەڵات (2500) دۆلار دەبێت بۆ ڕاوكردنی زۆرترین ژمارەی مارو هەروەها (1500) دۆلار بۆ درێژترین مار.

ئەو جۆرە مارانە لە گەورەبوونیاندا دەگەنە (6.1) مەترو كێشیان (90) كیلۆگرام دەبێت، جۆرێكی دەستەمۆن، بەر لە (50) ساڵ لە ناوچەكە بڵاوكرانەوە، بەڵام لەئێستادا لە ئێڤەرگلەید بوونەتە گرفت و شیردەرەكان و باڵندە ڕاودەكەن.

مێیەكی پێگەیشتوو ساڵانە لەنێوان (60 بۆ 100) هێلكە دادەنێت، بە (5) ساڵ دەگەنە تەمەنی زاوزێ، هیچ گیاندارێك بێجگە لە مرۆڤ و تیمساحی گەورە دوژمنیان نین.

 

هه‌واڵی گرنگ