فازل میرانی: ئەمڕۆ و سبەی رووبەڕووی هەموو شتێک دەبینەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فازل میرانی: ئەمڕۆ و سبەی رووبەڕووی هەموو شتێک دەبینەوە



سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، "دوژمن و ناحەزانی ئێمە بەردەوام بوون تا ئەم خەبات و رێبازە کۆسپی لەبەردەم دانێن و بۆمبی لە رێگەیدا بتەقێنن و ئەوەی دوێنێش روویدا بەردەوامی ئەوانەیە".

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتی کردنەوەی بارەگایەکی پارتیدا لە ئاکرێ وتی "لە بەرامبەر ئەو ھەوڵانەدا خۆڕاگری و سەر بڵندی خەڵکی کوردستان بەردەوامە بە گشتی و بە تایبەت سەرھەڵدان و خۆنەچەماندنی پارتی."

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت " پیلانگێڕی دژی ئەو ئەزموونە بەردەوامە ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستانەوە دوژمن و ناحەزانی ئێمە بەردەوام بوون تا ئەم خەبات و رێبازە کۆسپی لەبەردەم دانێن و بۆمبی لە رێگەی بتەقێنن و ئەوەی دوێنێش روویدا بەردەوامی ئەوانە."

دەشڵێت "ئەو پێنج پێشمەرگەیەی دوێنێ شەھید بوون، بەردەوامیدانی شەھیدانی پێشوون تا ئێستا ئەو میللەتە و پارتی بەردەوام شەھید دەدات، بۆیە ئێمەش ماوین و بەردەوامین و دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی روبەڕووی ھەموو شتێک دەبینەوە."

دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە "رۆژی شەممە، ھێزێکی پێشمەرگە لەلایەن ھێزێکی (پەکەکە)وە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەھید بوون حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون."

لە بەرامبەردا، وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی ھەپەگە رایگەیاند، ئەوان ھێرشی سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان ئەنجامنەداوە و وتیشی، "ئێمە ھەرگیز لەگەڵ شەڕی کورد و کورددا نین".

 

هه‌واڵی گرنگ