كوردیو
نرخی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 60 سەنتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-6-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 71 دۆلار و 60 سەنت، ئەوەش بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 69 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.