له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتانی "جی حه‌وت" ده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتانی "جی حه‌وت" ده‌كرێت

به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونەوەی لوتكەی "جی حەوتدا" له‌ نامه‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك سەركردەی پێشووی وڵاتانی جیاجیا ، داوا دەكەن وڵاته‌ دەوڵەمەنده‌كانی جیهان كۆی تێچووی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان دابین بكه‌ن.
لە نامەیەكدا، كه‌ زیاتر له‌ 100 سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران و وەزیرانی دەرەوەی پێشووی وڵاتانی جیاجیا داوایان كردوە، وڵاتانی ئەندامی "جی حەوت" كە پێكدێت لە ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن و كەنەدا لەگەڵ 20 وڵاتی ئەندامی جی 20، كۆی تێچووی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی دیكەی جیهان دابین بكەن.
له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌، هەوڵە جیهانیەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ساڵی 2020 دا سەركەوتوو نەبووە، بەڵام دەكرێت لە ساڵی 2021دا پەڕەیەكی نوێ هەڵبدرێتەوە، دابینكردنی تێچووی كڕینی ڤاكسین بۆ وڵاتانی دیكەی جیهان ته‌نها كارێكی خێرخوازی نییە، بەڵكو دواجار لە بەرژەوەندی وڵاتە دەوڵەمەندە پیشەسازییەكاندایە.
شایه‌نی باسه‌، بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو كۆبوونەوەی لوتكەی "جی حەوت" لە لەندەن بەڕێوەبچێت و پرسی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناش تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكه‌ ده‌بێت.

هه‌واڵی گرنگ