دوای ئەوەی گەشتیارێکی نەیجیریا ویستوویەتی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستانبوڵەوە بەرەو ئەسیوبیا گەشت بکات، لەلایەن پۆلیسی فرۆکەخانەوە نزیکەی دوو کیلۆ کۆکاین لە گەدەیدا دۆزراوەتەوە، بە 96 حەبی کەپسول قوتی داوە.
ئهمرۆ دووشممه 7 ی ئایاری 2021 میدیاکانی تورکیا بڵاوییانکردەوە، گەشتیارێکی نەیجیریا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستانبوڵ دەستگیرکراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بۆ پشکنین، بەهۆی ئەوەی هەست بە رەقییەکی زۆر کراوە لە ناوچەی گەدەیدا، دواتر دەرکەوتووە بڕی یەک کیلۆ و 883 گرام مادەی کۆکاینی شاردووەتەوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، مادەکەی لەرێگەی 96 حەبی کەپسولەوە قوتداوە و لەئێستدا لە نەخۆشخانەیە و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەر دەکەن.