سەگی پۆلیس بۆ كۆنترۆڵی كۆڕۆنا بەكاردەهێندرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەگی پۆلیس بۆ كۆنترۆڵی كۆڕۆنا بەكاردەهێندرێت

 

 

لەمەودوا لە فرۆكەخانەكان سەگی پۆلیسی بۆ كۆنترۆڵكردنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار دەهێنرێت.

بەكارهێنانی سەگی پۆلیسی لەدوای تاقیكردنەوەی پراكتیكی هات، كە تێدا سەگی پۆلیسی لە رێگەی بۆن كردنەوە توانی لە كۆی (100) كەس (88) لە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بكات، بەڵام (12) كەس لەوانەی تووشی كۆرۆنا نەبووبوون سەگەكان بە رێگەی هەڵەوە دیاریان كردن.

هەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە سەگە پۆلیسییەكان توانای بۆنكردنیان زۆر زیاترە لە مرۆڤەكان بە جۆرێك سەگی پۆلیسی زیاتر لە (100) هەزار جار توانای بۆنكردنی زیاترە، واتە ئەو شتەی مرۆڤ لە رێگەی بۆنكرنەوە دركی پێ ناكات، سەگی پۆلیسی بۆنی دەكات، لەم روانگەیەوە تووشبوانی كۆرۆنا لەرێگەی ئەو بۆنە تایبەتەی كە لێیانەوە دێ لە رێگەی سەگە پۆلیسییەكان ئاشكرا دەكرێ.

هەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوە دەركەوتووە كە سەگەكان لە جۆری (سەبانیل و ریتفیر) دەتوانن لە پاڵ دۆزینەوەی هەموو جۆرە دەرمان و مادەی هۆشبەر، هاوكات توشبووانی نەخۆشی مەلاریاو شێرپەنجەو باركنسۆن و نەخۆشی دیكە ئاشكرا بكەن.

بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی بۆن كردنەوە رادەهێنرێن تاوەكو توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكەن.

هه‌واڵی گرنگ