هاوڵاتییەكی ئەرجەنتینی بە بەلەمێكی بچووكەوە توانی ئەمپەر بۆ ئەوپەڕی زەریای ئەتڵەسی ببڕێت و بگاتەوە بە دایك و باوكی.
(خوان مانویل باییستیرۆ) (47) ساڵانەو بەهۆی نەبوونی فڕۆكەوە ماوەیەكی درێژ بوو دایك و باوكی خۆی نەبینیبوو، بەڵام بە سەرچڵی و سەربەزێوی ئاواتەكەی هاتە دی؛ بە بەلەمێكی بچووكەوە لە وڵاتی ئیسپانیاوە بە تەنیا بەڕێ كەوت و گەیشتەوە زێدی خۆی.
ماڵپەری (فرانس پرێس) نووسیویەتی: هۆكاری سەرچڵیەكەی ئەم پیاوە ئەرجەنتینییە ئەوەیە كە ماوەیەكی زۆر بوو دایك و باوكی خۆی نەبینیبوو بەهۆی داخرانی هێڵی ئاسمانی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە.