هەفتەی داهاتوو حكومەتی نوێی ئیسرائیل پێكدەهێندرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو حكومەتی نوێی ئیسرائیل پێكدەهێندرێت

 

 

سەرۆكی پەرلەمانی ئیسڕائیل (یاریڤ لیڤین) وتی: هەفتەی داهاتوو دانیشتنێك ڕێكدەخات بۆ دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێی وڵاتەكە، ئەمەش لەوانەیە كۆتایی بە فەرمانڕەوایی سەرۆك وەزیری ئیسڕائیل (بنیامین نەتنیاهۆ) بهێنێت.

لەلای خۆیەوە (نەفتاڵی بێنێت) ی نەتەوە پەرست كە پێدەچێت پۆستی سەرۆك وەزیری ئیسڕائیل بگرێتەدەست، داوای لە نەتنیاهۆ كرد، خۆی بەدەستەوە بدات و هیچ هەوڵێك نەدات بۆ هاندانی حزبەكان تاوەكو حكومەتە نوێیەكە ڕەت بكەنەوە.

بێنێت داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كرد بڕیاری دواخستنی دەنگدانەكە نەدات و لەسەر متمانە دانیشتنەكەی پەرلەمان ڕێكبخات، ئەمە لەكاتێكدا سەرۆكی پەرلەمان یەكێكە لەوانەی پشتیوانی لە نەتنیاهۆ دەكات.

لیڤین بە فەرمی بە ئەندامانی پەرلەمانی ڕاگەیاندووە، ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسڕائیل (یائیر لاپید) پێی ڕاگەیاندووە، ڕێكەوتوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكی نوێ، هەروەها ڕاشیگەیاند، تاوەكو (14) ی مانگی شەش لەڕێگەی یاساوە دەنگدانی لەسەر دەكرێت بۆ پەسەندكردن یاخود ڕەت كردنەوەی.

لیڤین وتی: كاتی دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی (36) ەمین حكومەتی ئیسڕائیل بە ئەندامانی پەرلەمان ڕادەگەیەندرێت، ئەمەش هەفتەیەك دەداتە نەتنیاهۆ تاوەكو هەوڵی ئەوە بدات لایەنەكانی هاوپەیمانێتیەكە ڕازی بكات لە هاوپەیمانێتیەكە بكشێنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ