دوای نزیكەی بیست ساڵ یەكەمین دەرمانی نەخۆشی زهایمەر لە ئەمریكا پەسند كرا.
بە پەسندكردنی ئەم دەرمانە لەلایەن رێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا رێگە بۆ پەسندكردنی ئەم دەرمانە لە بەریتانیاش كرایەوە.
ئەم دەرمانە پرۆتینێك بە ناوی ئامیلۆئید لە مێشكی مرۆڤدا دەكاتە ئامانج كە لە مێشكی كەسانی گیرۆدەی زەهایمەردا گرێی ناسروشتی بەدی دەهێنێت.
بەشێك لە زانایان هوشدارییان داوە ئەم دەرمانە زیاتر بۆ كەسانێك بە كەڵكە كە گیرۆدەی جۆری خاوی ئەم نەخۆشیەن و لە نەخۆشانی دیكەدا زۆر كاریگەر نییە.
پەسەندكرانی ئەم دەرمانە لە بەریتانیا لانیكەم ساڵێك دەخایەنێت، بەڵام بەم حاڵە دامەزراوە خێرخوازییەكان كە یارمەتی نەخۆشانی زەهایمەر دەدەن پێشوازیان لەم هەواڵە كردووە.