لەسەر ئازارشكێنێك، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر ئازارشكێنێك، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

د. زانا دزەیی - پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو بڵاویكردەوە: ڤۆلفاست چەندین زیانی هەیە وەك برین و ھەوكردن یان خوێنبەربوونی گەدە و دوازدەگرێ و گەڕاندنەوەی ئاوی زیادە بۆ ناو لەش و ئاوسانی لەش بە تایبەت لەوانەی سست بوونی دڵ و گورچیلەیان ھەیە چەندینی دیكە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

 

ڤۆڵفاست، تكایە ئاگاداریی لێكەوتە نەرێنییەكانی بن!
بەر لە ماوەیەك نەخۆشێكی گەنجم بینیوە كە بۆ ماوەی سێ ھەفتە و بە شێوەیەكی بەردەوام ڕۆژانە سێ بۆ پێنج جار تۆزی (فەواڕ)ی دەرمانی ڤۆلفاستی بۆ ئازاری ددانی بەكارھێنابوو، كە ھاتە لام بە بێھێزیی و سەرسووڕانێكی زۆر و ڕشانەوەیەكی بەردەوام و سەرئێشە و ئازارێكی زۆری ماسوولكەكانی ھەبوو.
دوای پشكنینی پێویستیی كلینیكیی و تاقیگەیی، بەداخەوە كەسەكە تووشی پەككەوتنی لەناكاو و كتوپڕی ھەردوو گورچیلەی بوو، پاشان دوای ناردنی بۆ پزیشكێكی تایبەتمەندیی ئەم بوارە، ھۆكارەكەی بۆ زۆر بەكارھێنانی ڤۆلفاست گەڕاندەوە كە نەخۆشەكە بە داخەوە بە شێوازێكی نازانستیی و بڕێكی زۆر و بێ گەڕانەوە بۆ پرسكردن بە پزیشك دەرمانەكەی بەكارھێنابوو.
ڤۆلفاست چییە؟
ناوە زانستییەكەی (دایكلۆفیانك پۆتاسیۆم)ە، لە گرووپی دەرمانە ئازارشكێنە دژەھەوكەرەكانە و لە زاراوە پزیشكییەكەئ (گروپی NSAID)ە.
دیارتریین لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤۆڵفاست:
-برین و ھەوكردن یان خوێنبەربوونی گەدە و دوازدەگرێ.
-گەڕاندنەوەی ئاوی زیادە بۆ ناو لەش و ئاوسانی لەش بە تایبەت لەوانەی سست بوونی دڵ و گورچیلەیان ھەیە.
-پەككەوتنی گورچیلەكان و چەندین لێكەوتەی تر.
ئەو كەسانە كێن كە نابێت بە ھیچ جۆرێك ڤۆڵفاست بەكاربێنن؟
-ھەموو ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی گورچیلەیان ھەیە
-زۆربەی ھەرەزۆری ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی درێژخایەنی
ماسوولكەكانی دڵیان ھەیە.
-زۆربەی ئەو كەسانەی جەڵتەی دڵیان ھەیە.
-زۆربەی ئەو كەسانەی كە پەككەوتنی جگەری تووند و درێژخایەنیان ھەیە.
-ئەو كەسانەی كە برینی گەدە و دوانزەگرێیان ھەیە بەتایبەت ئەگەر حاڵەتەكە نوێ بێت (ئێستا یان لە ماوەیەكی كوورتی ڕابردوو).
-بەشێكی بەرچاوی ئەو نەخۆشانەی كە نەخۆشیی (ڕەبۆ)یان ھەیە.
بە شێوەیەكی گشتیی كەسانی بەتەمەن و خانمانی دووگیان، دەبێت لە بەكارھێنانی ڤۆڵفاست دووربن تەنھا لە ڕێگەی ڕاوێژ بە پزیشك دەبێت وەریگرن یان نا.
تكایە ئەم دەرمانە دەرمانێكی بەربڵاوە و بەكارھێنەری زۆرە، دەرمانێكی كاریگەرە بۆ ئازارشكاندن، بەلام بەبێ ڕاوێژ بە پزیشك و دەرمانساز، بەكاری مەھێنە.
د. زانا دزەیی - پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو

هه‌واڵی گرنگ