لە شاری لەندەن لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، گەنجێکی توندڕەو به ئه‌نقه‌ست به‌سه‌ر خێزانێكی موسڵمان ده‌كه‌وێت و چوار له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه دەکوژێت و، له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی شاره‌كه زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
رۆژی یەکشەممە 6-6-2021 لە شاری لەندەن لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، گەنجێكی ته‌ندڕه‌وی تەمەنی 20 ساڵ، به ناوی ناتانیاڵ فیڵتمانە، بە ئۆتۆمبێلەکەی به‌ئه‌نقه‌ست بەسەر خێزانێكی موسڵمان ده‌كه‌وێت، کە لەسەر شۆستە بە پێ دەڕۆیشتن و لە ئەنجامدا، چوار له ئه‌ندامانی خێزانه موسڵمانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نها مناڵێكی نۆساڵی به برینداری له رووداوه‌كه رزگاری بووه.
پۆلیسی كه‌نه‌دا ئاشكرایكرووه، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی ئەفزاڵ و، هاوسەرە تەمەن 44 ساڵییەکەی بەناوی مەدیحە و کچە 15 ساڵانەکەیان، کە ناوی یومناو، دایکی ئەفزاڵ، کە تەمەنی 74 ساڵ بووە، گیانیان لەدەست داوە و، کوڕێکیشی، کە ناوی فائیز بووەو تەمەنی نۆ ساڵ بووە، بە سەختی بریندار بوو.
پۆلیسی وتیشی: ناتانیاڵ فیڵتمان بەهۆی رقی لە ئیسلام، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بەو خێزانەدا کێشاوەو، دوای رووداوەکەش، گەنجە دەستگیر كراوه‌و، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 10-6-2021 بە تۆمەتی کوشتنی چوار کەس و هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسی پێنجەم، دادگایی بکرێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند: بە بیستنی ئەو رووداوە تووشی شۆک بووم، لە کۆمەڵگەی ئێمە شوێنی ترس لە ئیسلام نابێتەوە، پێویستە ئەو رقە پیسە کۆتایی پێبێت.