هۆشداریەك بۆ ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆشداریەك بۆ ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەداتە ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە و ئەگەری هەیە تووشی نەخۆشی "گلۆكۆما" ببن، كە ئاوی شینە و لە چاوەكاندا دروست دەبێت و دواتر دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە: ئەوانەی رۆژانە لە 4 كوپ زیاتر قاوە دەخۆنەوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی گلۆكۆمایان هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو نەخۆشیە بەهۆی بەرزبوونەوەی ناسروشتی پەستانەوە دروست دەبێت و زیانێكی زۆر گەورە بە چاو دەگەیەنێت، بەشێوەیەكی سروشتیش هۆكاری لەدەستدانی بینایی ئەو كەسانەیە كە تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵەوەیە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، هۆكاری 10%ی حاڵەتەكانی لەدەستدانی بینایی لە بەریتانیا نەخۆشی گلۆكۆمایە، كێشەی سەرەكی ئەو نەخۆشییەش ئەوەیە نیشانەكانی دەرناكەون تا ئەو كاتەی كە دەگاتە قۆناغێكی پێشكەوتوو، لەناو ئەوانەشی قاوە زۆر دەخۆنەوە ئەو كەسانەی لەناو خێزانەكەیاندا مێژوویەكیان لەگەڵ گلۆكۆما هەیە مەترسی توشبوونیان زیاترە.

 

هه‌واڵی گرنگ