حکومەتی عێراق زەوی بەسەر بەسەر سەرجەم چین و توێژەکان دابەشدەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەتی عێراق زەوی بەسەر بەسەر سەرجەم چین و توێژەکان دابەشدەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتەکەی کار دەکات بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم چین و توێژەکان بەگوێرەی بنەما یاساییەکان و شایستەیی بون.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 8 ی حوزه‌یرانی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حکومەت رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئاسانکاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیان و چین و توێژەکان بەگوێرەی بنە یاساییەکان و شایستەیی بون، ئەوەش لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە دەکرێت و ئاسانکاری هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەکە دەکەن.

مستەفا کازمی باسی له‌وه‌ش كرد، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی و بەگوێرەی خاڵبەندی و شایستەیی بون دەبێت بەجۆرێک بنەمای دادپەروەری تێدا بەدیبهێنرێت.

هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خسته‌تەڕو، کار دەکەن بۆ ئەوەی بانکەکانی عێراق پێشینەی خانوبەرە بەو کەسانە بدەن کە وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، هەروەها ئەو ناوچانەی زەوی تێدا دابەشدەکرێت پێویستە لەسەر بنەمایەکی شارستانی بونیاد بنرێن.

هه‌واڵی گرنگ