سەرۆك وەزیری كەنەدا : كوشتنی خێزانە موسڵمانەكە تیرۆرستی بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆك وەزیری كەنەدا : كوشتنی خێزانە موسڵمانەكە تیرۆرستی بووە

 

 

سەرۆك وەزیری كەنەدا (جەستن ترودۆ) كوشتنی چوار ئەندامەكەی خێزانە موسوڵمانەكەی بە هێرشێكی تیرۆریستی ناودێركرد، ئەمەش دوای ئەوەی پیاوێك بە بارهەڵگرێك خێزانێكی پێنج كەسی كرد بە ژێرەوەو لەئەنجامدا چوارییان گیانیان لەدەستدا، ترودۆ وتیشی : ئەو پیاوە ڕق و كینەی بەرامبەر ئیسلام هەبووە ئەو كارەی كردووە.

ترودۆ لەمیانەی وتارێكیدا لە پەرلەمانی وڵاتەكە وتی : ئەم كوشتنە ڕووداو نەبووە، ئەمە هێرشێكی تیرۆریستی بووە لە ناو دڵی یەكێك لە كۆمەڵگەكەماندا، پاڵنەرەكەی ڕق و كینە بووە.

خزمانی خێزانەكە لە بەیاننامەیەكدا وتیان: ئەوانەی كوژران لەكاتێكدا كە بەسەر شۆستەی شەقامەكەدا پێكەوە دەڕۆیشتن، نوێنەری سێ نەوەی هەمان خێزان بوون.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە ژن و پیاوەكەو كچە هەرزەكارەكەیان و دایكی پیاوەكە گیانیان لەدەستداوە، دواتر شوفێری بارهەڵگرە ڕەشەكە دەستگیركراوە، منداڵە نۆ ساڵانەكەشیان دوای هێرشەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوەو لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.

ترودۆ وتیشی : هەموومان هیوادارین كوڕە بچووكەكە بەخێرایی چاك ببێتەوە، تەنانەت دەشزانین كە ماوەیەكی درێژ لە غەمباری و ڕق و تێنەگەیشتندا دەژی، بەهۆی ئەم هێرشە ترسنۆكانەیەوە كە لە ڕق و كینەوە بۆ ئیسلام سەرچاوەی گرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ