بۆچی گەنجانی کوردستان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی گەنجانی کوردستان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن؟

ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە هەموواندا وەکوو یەک نییە و ھەمە فاکتەرە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆرێت.

باری تەندرووستی، ڕەگەز، تەمەن، کۆمەڵێک فاکتەری بۆماوەیی و خێزانی ڕۆڵیان ھەیە. دەکرێ ئەمانە لە نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی تریش جیاوازییان ھەبێ.

ئاشکرایە کە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەتایبەت نەخۆشییەکانی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ ڕوو لە زیادبوونە و بەراورد بە جاران تووشبووان لە تەمەنێکی کەمتر- گەنجتر- تووشی یەکێک لە نەخۆشییەکانی دڵ دەبن.

بەو واتایەی سەقفی تەمەنی تووشبووان زۆرتر دابەزیووە بە بەراورد لەگەڵ سەدەکانی پێشووتردا.

واتا تووشبووی گەنج- تەمەنی مامناوەند- ڕوو لە ھەڵکشانە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.

ئەمە جێگای ھەڵوەستە کردنە و پێویستی بە ڵێکۆڵینەوە و توێژینەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بگەینە دیارترین و باوترین ئەو ھۆکارانەی کە لە تووشبوونی گەنج دا ھەن، بە مەبەستی ڕێگری کردن لێیان و کەمکردنەوەی ئەو ھۆکارانەی کە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

لە شاری ھەولێر بە ھاوکاری چەند پزیشکێک ھەڵساین بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار 35 ساڵی بوو، وە تووشی نەخۆشییەکانی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و نۆبەی دڵ ھاتبوون، بە مەبەستی گەڕان بەدوای دیارترین فاکتەرەکان.

جێگای سەرنجە کە ئەنجامەکان سەرسورھێنەر بوون، و پێمان باشە بەشێکیان باسبکەین:-

توێژینەوەکە لە نێوان 100 کەس ئەنجامدرا کە تەمەنیان لە 24-35 ساڵی بوو.

ڕەگەزی نێر زیاترینی تووشبوون بوون و دیارترین فاکتەرەکان بریتی بوون لە :- -٥١٪‏ ی تووشبووان بەرزی ڕێژەی چەوری خوێنیان ھەبوو لە جۆرەکانی LDL, TG,TC و کەمی ڕێژەی چەوری سوودبەخش HDL -٤٩٪‏ ی تووشبووان جگەرە کێش بوون -٤٤٪‏ ی تووشبووان ھۆکاری بۆماوەیی و مێژووی خێزانییان ھەبوو، بەو واتایەی نەخۆشییەکانی دڵ لە بازنەی نزیکی خێزانەکەیان ھەبووە -٢٥٪‏ ی تووشبووان نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان ھەبوو -٢٢٪‏ی تووشبووان نەخۆشی جۆری دووەمی شەکرەیان ھەبوو جێگای ئاماژە پێکردنە کە بەشێک لەو ھۆکارانە دەکرێ کۆنتڕۆڵ بکرێن و خۆشبەختانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمبکرێتەوە.

بەھیوای ژیانێکی تەندرووست و چاڵاک.

ئامانجمان ھۆشیارکردنەوەی کۆمەگا و چینی گەنجە، بۆ دوور بوون لە ھەر نەخۆشیەک، کە کار دەخاتە سەر کواڵتی باری ژیانی کەسەکە.

لینکی توێژینەوەکە، کە بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری پزیشکی بابیلۆن، لە یەکەم کۆمێنت دادەنێێن بۆ پزیشکان و ئەکادێمیستان.

د. بەنان قاسم ڕەسوول پزیشکی پلەبەند

هه‌واڵی گرنگ