حكومەتی هەرێم دەستوری مەدینە بكە سەرچاوەی نوسینەوەی دەستور كێشەی ئاینزاو كەمە نەتەوایەتی و مەدەنیەتت بۆ چارەسەر دەبێت!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی هەرێم دەستوری مەدینە بكە سەرچاوەی نوسینەوەی دەستور كێشەی ئاینزاو كەمە نەتەوایەتی و مەدەنیەتت بۆ چارەسەر دەبێت!

حكومەتی هەرێم دەستوری مەدینە بكە سەرچاوەی نوسینەوەی دەستور كێشەی ئاینزاو كەمە نەتەوایەتی و مەدەنیەتت بۆ چارەسەر دەبێت!!!.

دەستور وشەیەكی فارسیەو لەدو بڕگە پێك دێت ماناكەی بەكورتی واتە: (خاوەنی یاسا)، لەبنەڕەتدا گرێبەستێكی كۆمەڵایەتیەو پێویستی بەسێ‌ ئەڕكانی سەرەكی هەیە: (لێژنەی نوسینەوە، سەرچاوە، دەق و مادەكان).

گرنكی لەوەدایە: ئازادی بیرو ڕا، ڕادەربڕین، عەدالەت، مافەكانی مرۆڤ، حەق و مافی پێك هاتەكان، ئاینەكان، ڕێكخستنی تاكەكانی كۆمەلگا دەستە بەر دەكات، بەهای كۆمەڵگا دەپارێزی و دەبێتە پارێزەری خاك و نیشتیمان، هەر سێ‌ دەسەڵاتی تەشریعی و دادوەری و تەنفیزی دیاری دەكات، نێوانی تاك و كۆمەڵگاو تاك و دەوڵەت ڕێك دەخات.

ئێستا دوای سی ساڵ حكومەتی هەرێم دەیەوێ‌ دەستور بنوسیتەوە، ئەگەر چی زۆر درەنگە، بەڵام هەر هەنگاوێكی باشە و جێگەی دەست خۆشی و هاوكاریە، بۆ ئەوەی هەرێم لەقەیرانی ڕازی كردنی پێك هاتەو، كەمە نەتەوەیەكان و ، ئاینزاو، حیزبە سیاسیەكان رزگاری بێت و، خاوەنی دەستورێكی مەدەنی بێت، هەمو ئەم بابەتانەی لەپێشدا باسمان كرد بەئاسانی دەسەتەبەری بكات، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ دەستوری مەدینە، سودی لی ببینی، بیكاتە سەرچاوەیەكی سەرەكی لەسەرچاوەكانی دەستوری هەریمی كوردستان.

مێژوی مرۆڤایەتی قەرزداری بەند و مادەكانی نیو دەستوری مەدینەیە، گەورەترین بنەمای شارستانیەت كەجێگای شانازی هەمو گەلان بێ، مافی تەواوی مرۆڤی تێدا بەرچەستە بێت لەدەستوری مەدینە داهاتوە، بۆ ئەوەی حكومەتی هەریم نەكەویتە بەر نارەزایی زۆرینەی خەڵكی هەریمی كوردستان، لەبەر خاتری هەندێ‌ بانگەشە جی بەناو ئاینزا كە لەكوردستان یان بونیان نیە، یان بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن، واباشە :

لیژنەكە پێك بێت لە: لێژنەی زانایانی ئایینی و شەرع زانەكان.

لێژنەی یاسایی.

لێژنەی زمانەوانی.

لێژنەی زانستی.

لێژنەی كۆمەڵایەتی.

لێژنەی ئابوری .

لێژنەی هونەری.

بەمەرجێك ئەمانە پسپۆر بن و بەتەواوی دور بن لەلایەن داریەتی سیاسی و حیزبی.

د. ادریس كاریتانی ، 8-6-2021.

هه‌واڵی گرنگ