لەبارەی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێکی دەرکرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێکی دەرکرد

كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات.

لەومبارەیەوە ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن.

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئامانج لەو بڕیارەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئاینی " الأربعين الحسيني" بۆ عێراق، پێشمەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات.

 ئەمە لە كاتێكدایە كە پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ