تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون کۆمەڵێک رێنمایی پێویستی بڵاوکردەوە، رێژەی تووشبوون بە سکچوون زیادیکردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن، لەگەڵ تەندروستیی جیهانی رێکاری پێویست دەگرنەبەر.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 9 ی ئایاری 2021 دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەى تووشبوون بەسکچوون زیادیکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێک رێنمایی پێویست هەیە دەیگرنەبەر، لەوانە زیادکردنی رێژەی کلۆر لەناو ئاوی ماڵاندا، بەڵام بەجۆرێک کاریگەری نەرێنی نەبێت، تائێستا 800 کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

دکتۆر سەباح هەورامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پلانی رووبەڕووبونەوەی ئەم بابەتەیان لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داڕشتووە و داواکارن لەهاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن، هەروەها ئاوی چەم و رووبارەکان بۆ خواردنەوە بەکارنەهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ