کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر داوا له هاوڵاتیانی دهكات بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسی چالاکی گروپە چەکدارییەکان و رفاندن و ململانێ چەکدارییەکان، گەشت بۆ عێراق نەکەن.
ئهمڕۆ چوار شهممه 9 ی ئایاری 2021 کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە رێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانەوە کارەکانیان لە راپەڕاندنی چەند کارێکی دیاریکراودا دەست پێدەکاتەوە کە پەیوەستن بە پاسپۆرت و مامەڵەی وەرگرتنی رەگەزنامە."
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهش كراوه ، "سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە ونکردنی رەگەزنامە تا ماوەیەکی دیکە بە هەڵپەسرێدراوی دەمێنێتەوە."
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر باسی لهوهش كردوه، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ رایکردنی کارەکانیان سەردانی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن و تەمەنیان لە ١٠ ساڵ زیاترە، دەبێت ماسک بەکاربهێنن و پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن.
ههروهها ئهوهشی خستۆتهڕوو، لەکاتی سەردانیکردن بۆ کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە ژمارەی سەردانیکەران تەواو سنورداردەبێت و دەبێت پابەندی پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی بن، دەشڵێت، هەر مامەڵەیەک پەیوەندی بە وەرگرتنی ڤیزاوە هەبێت بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە و مامەڵەکانیان رایی ناکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند جارێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بنکەکانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج کە ئەوەش نیگەرانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە و داوا دەکەن عێراق و هەرێم بتوانن بەرگری لە وڵاتی خۆیان و بنکەکانی ئەمریکاش بکەن.