ژنێک بە سکێک 10 منداڵی بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژنێک بە سکێک 10 منداڵی بوو

لە باشووری ئەفریقیا ژنێك بە سکێک 10 منداڵی دەبێت، کە ئەمە یەکەمجارە ژنێک بە یەک سک ئەو ژمارە زۆرەی منداڵی ببێت،

ژنەکە تەمەنی 37 ساڵە بە ناوی گۆسیام تامارا سیتهۆل لە نەخۆشخانەی بە سکێک 10 منداڵی دەبێت ئەمەش نوێترین ریکۆردی سکپڕییە لە جیهان.

بەپێی وته‌ی هاوسەرەکەی، سیتهۆل 7 منداڵی کوڕ و 3 منداڵی کچی بووە بەپێی میدیاکانی باشووری ئەفریقاش هەموو منداڵەکان لە تەندروستییەکی باشدان، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ئافرەتە دوو کچی دووانەی تەمەن شەش ساڵی هەیە.

مانگی رابردووش ئافرەتێك بە ناوی حەلیمە سیسی ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کردبوو کە بە یەک سکپڕبوون 9 منداڵی بوو، بەڵام سیتهۆل ئەو ریکۆردەی شکاند و بە یەک سک 10 منداڵی بوو.

 

هه‌واڵی گرنگ