حکومەتی عێراق نزیكەی ٢٥ ملیار دۆلاری زیادەی دەست کەوتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حکومەتی عێراق نزیكەی ٢٥ ملیار دۆلاری زیادەی دەست کەوتووە

بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت بودجەی تەواوکاری ئامادە بکات.

نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پێویستە حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بودجەی تەواوکاری ئامادەبکات و قەبارەی کورتھێنانی بودجەی ٢٠٢١یش کەمبکاتەوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە حکومەتی عێراق ٢٠ بۆ ٢٥ ملیار دۆلاری زیادەی دەست کەوتووە، پێویستە چاو بە بەھای ئاڵوێری دۆلار بەرامبەر دیناردا بخشێنێتەوە

بەبڕوای ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، ئامانجی خۆی نەپێکاو تەنھا چینی ھەژار و دەسھات دیاری کراوەکان تیایدا زەرەر مەندبوون.


 

هه‌واڵی گرنگ