وەزیری دارایی: دەبێت پارێزگاری لە داهاتی گومركەكان بكەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دارایی: دەبێت پارێزگاری لە داهاتی گومركەكان بكەین

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەری گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و جوڵەی بازرگانی كۆبووەوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.
 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان، بە وردی باسی ئاستەنگەكانی كرد و پێكەوە ڕێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە، ڕێ و شوێنی پێویست بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن وزیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە، كە گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین.

 

هه‌واڵی گرنگ