بانكی نێودەوڵەتی: لەگەڵ حكومەتی عیراق سەرقاڵی پرۆژەیەكی نوێین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی نێودەوڵەتی: لەگەڵ حكومەتی عیراق سەرقاڵی پرۆژەیەكی نوێین

بانكی نێودەڵەتی، ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ بەخشینی هەر قەرزێك كە حكومەتی عیراق داوای بكات.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 9 ی حوزه‌یرانی 2021 ڕەمەزی نەعمان، نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە بەغدا، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند،عیراق سیاسەتی باشكردنی واقیعی ئابوری لە وڵاتدا نەخشاندووە لەڕێی پابەندبوون بە پاكێجی سپی چاكسازیی، بەڵام تا ئێستاش ڕووبەڕووی تەنگژەی ئابوری بۆتەوە، بانكی نێودەوڵەتیش ئامادەی یارمەتیدانی عیراقە، هەركاتێك حكومەتی عیراقی داوایەكی لەو شێوەیەی پێشكەش بكات.

نوێنەرەكەی بانكی نێودەوڵەتی لە بەغدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،حكومەت تائێستا پلانی دارایی و ئابوری هەیە، بانكی نێودەوڵەتیش لەگەڵ حكومەتی عیراقی سەرقاڵی پرۆژەیەكی نوێیە بۆ زیاتركردنی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا، ئەمەش لەلایەن حكومەتی عیراقەوە داوای لێكرا و ناكەوێتە بۆتەی ئەو باڵانسەی عیراق هەیەتی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو،بانكی نێودەوڵەتی لەگەڵ حكومەتی عیراق كار بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی ئەو چاكسازییە دەكات كە دانراوە، هەروەها كار لە هەموو ئەو پرۆژانەشدا دەكات كە لە تەنگژە ئابورییەكان نزیك دەبێت كە پێشتر دەستنیشان كراون، هەموو ئەو پرۆژانەی كاریشیان تێدا دەكات، دەكەوێتە چوارچێوەی پشتیوانی لە پاكێجی سپی بۆ چاكسازیی”.

هه‌واڵی گرنگ