چین..مامۆستایەک سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی لە شاری شانگهای کوشت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چین..مامۆستایەک سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی لە شاری شانگهای کوشت

مامۆستایەکی زانکۆ، سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی لە شاری شانگهای رۆژهەڵاتی چین، بەچەقۆ کوشت.

لەمبارەیەوە سکرتێری پارتی کۆمۆنیست لە شاری شانگهای رۆژهەڵاتی چین لە ئاکامی هێرشی مامۆستایەک کە بەچەقۆ کردیە سەری، گیانی لەدەستدا.

بەرپرسانی پۆلیسی ناوچەکە، ئاماژەیان بەوە کرد مامۆستایەکی زانکۆی فودان لە شاری شانگهای بەناوی جیانگ کە تەمەنی ٣٩ ساڵە، بەچەقۆ هێرشی کردووەتە سەر سکرتێری پارتی کۆمۆنیست کە تەمەنی ٤٩ ساڵە و کوشتوویەتی.

بەرپرسان باسیان لەوە کرد کە جیانگ تۆمەتەکەی رەت کردووەتەوە.

زانکۆی فودان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە پێکهێنانی گرووپێکی کار کردووە بەمەبەستی هاوکاریکردنی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس.

هه‌واڵی گرنگ