كوردیو
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"پلانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان گۆڕانکاری تێداكراوە و تەواوی پارێزگاکانی عێراق بە شارەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە گۆڕانکارییەکە دەیگرێتەوە".
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"بەشێک لە خۆراکەکانی بەشەخۆراکی مانگانە وەکو خۆی دەمێنێتەوە، کە زەیت و شەکر و برنج و ئارد لەخۆدەگرێت، بەڵام دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و نۆکیشی بۆ زیاددەکرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە،" گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەك کردووە بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و لەمانگی داهاتووەوە هەر حەوت جۆرەکە دابەشدەکرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"ئەم گۆڕانكارییانە شارەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".
بهپێی نوسراوهكهی وهزارهتی بازرگانی عێراق لهمهودوا بۆ ههر كهسێك بەشە خۆراکی مانگانه بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت:
١-برنج سێ کیلۆ
٢-شەکر یهك کیلۆ
٣-زەیت یهك لتر
٤-دۆشاوی تەماتە 400 گرام
٥-پاقلەمەنی یەک کیلۆ "فاسۆلیا و نیسک و نۆک"
٦-ئارد 9 کیلۆ